ئیخڵاس دلێمی: هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی بوودجە لە پەرلەمانی عێراق بۆتە یەک

ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق
ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرسیی بودجە بۆتە یەک کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

رۆژی شەممە (1ـی حوزەیرانی 2024)، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی بوودجە یەک خراوە، لەگەڵ ئەوەی هێشتا گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر بوودجە نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێک.

ئیخڵاس دلێمی ئاشکرای کرد، تا ئێستا دوو بۆچوون هەیە لەسەر پرسی بوودجە، یەکەمیان

ئەوەیە کە بودجەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، دووەم بۆچوون ئەوەیە لە بوودجە سێ تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان زیاد بکرێت.

دلێمی نەیشاردەوە کە، ڕێککه وتنه سیاسییەکان و دانووستانەکان تا ئێستا بێ ئه نجامن، بەڵام ئه وه ی ئەرێنیە ئه وەیه، پێگه ی کورد لەسەر پرسی بوودجە بۆتە یەک.

لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی په‌یوه‌ست به‌ خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆ ده‌بێته‌وه، هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جیددین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 1ـی حوزه‌یرانی 2024) لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی په‌یوه‌ست به‌ خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆ بووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی لێژنه‌كه‌، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، جیددین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ڕاپۆرته‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

Fly Erbil Advertisment