باڵیۆزی سعوودیه له عێراق بۆ كوردستان24 ئاماژه به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌مامی سعوودی و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستی پێ كرد، هاوكات باڵیۆزی سعوودیه له عێراق ئاماژه به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری، باڵیۆزی سعوودیه له عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24ـدا ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌ردوولا هه‌وڵی پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی شه‌مه‌ری هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ناسی سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا فه‌هد له ده‌ممام بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف.
باڵیۆزی سعوودیه له عێراق گوتیشی، سه‌ردانی بۆ نه‌جه‌ف گوزارشت له كردنه‌وه‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی ناسی سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا فه‌هد له ده‌ممام بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف ده‌كات.