ئه‌نسام سه‌لمان: دۆخی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی منداڵانی عێراق زۆر خراپه

چالاكوانێكی مه‌ده‌نی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دۆخی ته‌ندروستی و كه‌رتی ته‌ندروستی منداڵانی عێراق زۆر خراپه؛ ده‌شڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی عێراق له خوێندن دابڕاون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) ئه‌نسام سه‌لمان، چالاكوانی مه‌ده‌نی به كوردستان24ـی گوت، عێراق كێشه‌ی گه‌وره‌ی له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان هه‌یه.
ئه‌نسام سه‌لمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی عێراق له خوێندن دابڕاون و ڕێژه‌یه‌كی زۆریشیان به هۆكاری جیا جیا، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان جۆری نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه گوتیشی، منداڵانی عێراق له قوتابخانه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی كه‌می پێداویستییه ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌بنه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، دۆخی ته‌ندروستی و كه‌رتی ته‌ندروستی منداڵانی عێراق زۆر خراپه. گوتیشی، نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی منداڵان یه‌كێكه له ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م منداڵانی عێراق.