پەیامی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ ساڵیادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ كرد له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و  لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛

سڵاو و ڕێز،

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.

یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و  لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو  بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان