کێڤ: دۆخی وێستگەی دنیبرۆی کارۆئاوی لە مەترسیدایە

ئاڵای ناتۆ و ئۆکرانیا
ئاڵای ناتۆ و ئۆکرانیا

سەرۆکی هەرێمی زابوروجیە، ئیڤان فیدرۆڤ سەر بە حکوومەتی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، وێستگەی دنیبرۆی کارۆئاوی لەو بەشەی لەژێر دەسەڵاتی کێڤ دایە، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا لە مەترسیدایە.

فیدرۆڤ دەڵێت، وێستگەی دنیبرۆی کارۆئاوی ئێستا لە بارودۆخێکی پڕ مەترسیدایە، باسی بەرهەمهێنانی کارەبا ناکەین کە چ گرفتێک بۆ کارەبا دروست دەبێت، لە ئەمڕۆوەش هاتووچۆی لای چەپ بۆ لای چەپ بە تەواوی داخرا، هاتووچۆ زۆر سنووردارە بۆ خەڵکی ناوچەکەش، پردەکانیش وەک ڕێگایەکی ئەلتەرناتیڤ بەکاردێت.

فیدرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، ناتوانرێت بەچەند کاتژمێرێک جووڵەی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی وێستگەی دنیبرۆ وەکو پێشووتر کە هەبوو، بگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی.

فیدرۆڤ دەڵێت، دوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وێستگەی دنیبرۆی کارۆئاوی، ڕێگەکانی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی وێستگەکە داخران، پسپۆر و شارەزایانیش هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن کە بەر وێستگەکە کەوتووە.

وەزیریی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی سەر وێستگەی دنیبرۆ، وەڵامێک بوو بۆ کێڤ  لەو هەوڵانەی کە دای بۆ وێرانکردنی دامەزراوەکانی وزە و گواستنەوەی ڕووسیا.

هێزەکانی رووسیا بەچەکی زۆر ورد و بەهێز  و دوورهاوێژ کە لە ئاسمان و دەریا ئاڕاستەی کرد، دامەزراوەکانی وزەی ئۆکراینای بە ئامانج گرت کە کارکردنی دەزگاکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی،  لەگەڵ کۆگاکانی ئەمبارکردنی چەکەکانی وڵاتانی ئەوروپای تێدایە.

Fly Erbil Advertisment