وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در: به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سعوودیه ده‌توێته‌وه
پیاوێكی ئایینی و سیاسیی شیعه كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه ناسراوه، سه‌ردانی زیاره‌تكارانی سعوودی بۆ نه‌جه‌ف به هه‌نگاوێك بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه و لابردنی ده‌مارگیریی تایه‌فی ناو ده‌بات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، پیاوی ئایینی و سیاسیی شیعه‌ی عێراقی كه به وه‌زیری موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه ناسراوه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گه‌شبینی خۆی و ڕه‌وته‌كه‌ی له باره‌ی سه‌ردانی سه‌ردانی زیاره‌تكارانی سعوودی بۆ نه‌جه‌ف نیشان دا و ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی پیرۆزه بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه و لابردنی ده‌مارگیریی تایه‌فی كه هه‌موو كات ئه‌گه‌ری پشێوی و ئاژاوه‌ی لێ ده‌كرێت.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی پێشوازییه‌كی گه‌رمی له زیاره‌تكارانی سعوودی كرد بۆ نه‌جه‌ف و عێراقی به وڵاتی دووه‌می سعوودییه‌كان ناو برد.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری، باڵیۆزی سعوودیه له عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24ـدا ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌ردوولا هه‌وڵی پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی شه‌مه‌ری هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ناسی سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا فه‌هد له ده‌ممام بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف.