میلۆنی: زێلێنسکی بەشداریی لووتکەی سەرکردەکانی گروپی 7 دەکات

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئیتالیا
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئیتالیا

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەشداریکردنی ڤلادیمێر زێلێنسکی لە لووتکەی سەرکردەکانی گروپی حەوت سەلماند، کە لە 13-15ـی حوزەیران لە ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئاژانسی هەواڵێکی "نۆڤا" جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش کردووە، 15 وڵات و ڕێکخراو لە دەرەوەی گروپەکەوە بانگهێشتی لووتکەکە کراون.

پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان سەلماندوویانە، چاوەڕوان دەکرێت زێلێنسکی و جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی گروپی حەوت لە مانگی حوزەیران لە ئیتاڵیا ڕێککەوتنێکی ئەمنی دوولایەنە مۆر بکەن، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش "کۆنفرانسی ئاشتی" سەبارەت بە ئۆکرانیا لە سویسرا.

سویسرا لە ڕۆژانی 15 و 16ـی حوزەیران میوانداریی کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئۆکرانیا دەکات، بەبێ بەشداری ڕووسیا، چونکە ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، مۆسکۆ نیازی بەشداریی لەو کۆنفرانسە لە سویسرا نییە، تەنانەت ئەگەر بانگهێشتیش بکرێت.

لای خۆیەوە ڤاسیلی نەبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنفرانسی داهاتووی ئۆکرانیا لە سویسرا بە تەنیا کۆبوونەوەیەک وەسف کرد کە هیچ بەهایەکی نییە.

Fly Erbil Advertisment