هەولێر ئامادەکاریی بۆ پێشوازیی له زیاره‌تكارانی ئێرانی دەکات

لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئاماده‌كاریی پێشوازیی له زیاره‌تكارانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو کە ساڵانە بۆ بەشداریی لە چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن بە هەرێمی کوردستاندا بەرەو باشووری عێراق دەچن.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، كۆبوونه‌وه‌كه به مەبەستی كارئاسانیی بوو بۆ زیارەتکارانی ئێران و به‌شدارییان له چله‌ی ئیمام حوسێن كه بڕیاره لە ڕێگەی دەروازە سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمەران و ته‌مه‌رچینه‌وه سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له باشووری عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی زیاره‌تكاران و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بۆیان و دواتر گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر و پاشان به‌ڕێكردنیان به‌ره‌و به‌غدا، جەختی لەسەر کرایەوە.
کۆبوونەوەکە، به سه‌رپه‌رشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، نوێنه‌رانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیس، گواستنه‌وه، گه‌شیاریی، ئه‌وقاف، ته‌ندروستی و بازگه و ده‌روازه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.