عومەر شاسوار ئه‌ندامی ئەنجوومەنی گوندی چەخماخە: عه‌ره‌ب له سنووری دووبز هاندراون كورد ده‌ربكه‌ن

نوێنه‌ری جووتیارانی گوندی سه‌رگه‌ڕان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی گوندی (مامه)ـی سه‌ر به قه‌زای دووبز ده‌یانه‌وێت زه‌ویی كورد داگیر بكه‌ن و ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی گوندی چەخماخەش رایگه‌یاند، عه‌ره‌ب له سنووری دووبز هاندراون كورد ده‌ربكه‌ن.
محه‌ممه‌د ئه‌مین نوێنه‌ری جووتیارانیی سه‌رگه‌ڕان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی حوزه‌یرانی 2024)، دوو عه‌ره‌بی هۆزه‌كانی (گۆلکە) و (تائیی) له سنووری دووبز، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری دادگایان بەدەستهێناوە و له ئێستادا سکاڵایان دژیی کوردەکانی گوندی (چەخماخە) به‌رز كردووه‌ته‌وه، تاوەکوو زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن و له كاتێكدا زه‌وییه‌كان هه‌مووی موڵكی كوردانه.
ده‌شڵێت: "بە بڕیاری (369) لە ساڵی (1975) حکوومەتی عێراق ئه‌و زه‌ویانه‌ی لەسەر ناوی کوردەکانی ڕەشکردووه‌ته‌وه و بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵ تۆماری كردوون".
نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە چوارچێوەی تەعریب ئەو زەویانە بە عەرەبیی گوندەکانی ئەم سنوورە دراوە، بۆیە ئێستا دادگه بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌دات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، عومەر شاسوار ئه‌ندامی ئەنجوومەنی گوندی چەخماخە، له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه، داوا له سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ده‌كه‌م، له رێگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا بكه‌ن كۆتایی به سته‌مكردن له كورد بهێنن.
ده‌شڵێت، دیسان برا عه‌رەبەکانی سنووری قەزای دووبز، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به‌كانی دێی مامە، كه به گۆلکەیەکانیی سەر بە بنه‌ماڵه‌ی (تائیی) ناسراون، دەیانەویت سته‌م له كورد بكه‌ن و زەویه‌کان داگیر بکەن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، عه‌ره‌ب له‌و سنووره هاندراون كورد ده‌ربكه‌ن، له كاتێكدا كورد و عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه ساڵانێكه وه‌ك برا به‌یه‌كه‌وه ژیاون.
هه‌روه‌ها داوایه‌كیش له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: با نێوانی كورد و عه‌ره‌ب له‌پێناو چه‌ند دۆنمێك زه‌وی تێك نه‌چێت و كێشه له ناوچه‌كه دروست نه‌بێت.
پێشتریش پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاندبوو، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنرا و لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتوون.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ڕاشیگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، حزبه كوردستانییه‌كان و عێراق و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كار ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتبوشی: "مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌م لێژنه‌یه، ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م ناوچانه‌یه و هه‌روه‌ها پاراستنیی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـه.
پێشتریش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاندبوو، ته‌واوی شۆڕشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌وه بووه به ئامانجه‌كانمان شاد بین، به‌شێكی ئه‌و ئامانجانه په‌یوه‌ندییان به خاكه‌وه هه‌بووه و هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتبووشی: كێشه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 جیددین و پێویستمان به‌وه‌یه هه‌وڵی بۆ بده‌ین و چاره‌یان بكه‌ین.