هەولێر.. خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن

بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، وێنە: کوردستان24
بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، وێنە: کوردستان24

K24 – هەولێر:

نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لەبەرانبەر ڕیگەپێدان بۆ دابەش دووکردنی زەوییەکانیان سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024) بێجان محەممەد، یەکێک لە نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێی بڕیاری دابەش دووی زەوییەکانمان بووین، بەڵام کابینەی نۆیەم بووە سەرچاوەی هیوا و دڵخۆشی بۆ ئێمە و سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین کە بڕیاری دابەش دووی زەوییەکانمانی دا.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سەرۆکوەزیران بەڵێنەکانی خۆی کردە کردار و خزمەتگوزاریی گەیاندە گەڕەکەکە، ئێستە وا شەقامەکان قیرتاو دەکرێن و بیری ئاو لێدەدرێت.

ڕۆژی یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەتەنگ داوایەكی دیکەی هاووڵاتییانەوە دەچێت و ڕێکارەکانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو ڕادەگەیەنێت.

پێشتریش وەزیری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە کوردستان24ـی گوتبوو: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆکی کردووە و فەرمانی دەکردووە کە خزمەتگوزاری بۆ بچێت.

ژ
؛