دەیڤد بێرگەر: دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دهۆک دەتوانن سوود بە وڵاتەکەیان بگەیەنن

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بە وەکالەت لە ڕێورەسمی ئاهەنگی شەشەمین خولی دەرچوونی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆکەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی لە ئاهەنگەکە دەربڕی.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024) دەیڤد بێرگەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، ئەمەریکا خۆشحاڵە پاڵپشتی لە زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دهۆک و چەند دامەزراوەیەکی دیکە کرد کە خزمەت بە کەرتی پەروەردە و خوێندن دەکات.
هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بە وەکالەت ئاماژەی بە پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ تەرخانکردنی دەرفەتی خوێندن لە رێگەی پرۆگرامی (فولبڕایت) کە تەنیا لە ساڵی 2024 زیاتر لە 400 هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لێی سوودمەندبوون و هەروەها گوتیشی: تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 70 هەزار کەس سەردانی ئەمەریکایان کردووە و گەڕاونەتەوە عێراق لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕ و دەرفەتەکانی دیکەی خوێندن و پێگەیاندن.
دەیڤد بێرگەر گوتیشی: دەرچووانی ئەم خولەی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، توانیویانە سوودمەند بن لە خوێندن بە سیستمی ئەمەریکی و بەمەش دەتوانن لە داهاتوودا خزمەتێکی گەورە بکەن و زانست و زانیاری زۆریان بەدەستهێناوە و داواشی لێکردن کە لە داهاتوودا بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگە و وڵاتەکەیاندا، بەشداربن لە پێشکەوتن و گەشەسەندن.
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بە وەکالەت هیواشی خواست دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک داهاتوویەکی پرشنگداریان هەبێت و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ دەرچووانی ساڵی 2024ـی زانکۆکە دووپاتکردەوە، لە گەشتی داهاتووی ژیانیان و دووپاتیشی کردەوە، ئەوان دەتوانن ڕۆڵی بەرچاویان لە داهاتووی وڵاتەکەیان هەبێت.