بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 کۆببێتەوە
بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێری 03:30 پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، لێژنەی دارایی کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵن، ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی خشتەکە بۆ پەرلەمانتاران دەخەنە ڕوو.
ژمارەیەک پەرلەمانتاریش باس لەوە دەکەن، بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی لێژنەی دارایی نەتوانراوە ڕەشنووسی کۆتایی خشتەی بودجەی ئەمساڵ لەلایەن لێژنەکەوە ئامادە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەلایەن 80 پەرلەمانتاری عێراقەوە، بە دوور دەزانرێت پەرلەمان ئەمڕۆ بتوانێت دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بدات.
بڕیارە لێژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق سهبارهت به ئامادهكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی پهیوهست به خشتهی بودجهی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆ ببێتەوە، هاوكات سهرۆكی لێژنهكه ئاماژه بهوه دهكات، جیددین بۆ ئهوهی ڕاپۆرتهكه تهواو بكهن و بیخهنه بهردهم پهرلهمان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.