ماڵدیڤ پێدانی ڤیزای بە ئیسرائیلییەکان ڕاگرت

بەهۆی شەڕی غەززەوە، حکوومەتی ماڵدیڤ پێدانی ڤیزای بە ئیسرائیلییەکان ڕاگرت و داواشی لە ئیسرائیلییەکانی ماڵدیڤ دەکات، وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
موحەمەد مویزۆ سەرۆکی ماڵدیڤ بە بڕیارێک پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل ڕاگرت و ڕەتیکردەوە چیتر ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان بدات بێنە وڵاتەکەیەوە بۆ گەشتوگوزار و بازرگانی.
نووسینگەی موحەمەد مویزۆ سەرۆکی ماڵدیڤ باس لەوە دەکات، بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی ڤیزا بە ئیسرائیلییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کوشتارەی سوپای ئەو وڵاتە لە غەززە دەیکات.
موحەمەد مویزۆ سەرۆکی ماڵدیڤ، داوا لە ئیسرائیلییەکانی ماڵدیڤ دەکات بەزووترین کات وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.
گرتە ڤیدیۆیەک لە تیک تۆک بڵاوکراوەتەوە، کە لە یەکێک لە دوورگەکانی ماڵدیڤە پۆستەرێک لەسەر کەناراوەکانی ئەو دوورگەیە دانراوە و لەسەری نووسراوە هەر کەسێک پاسپۆرتی ئیسرائیلی پێ بێت قەدەغەیە بێتە ئەو دوورگەیە، وەک هاودەنگیی لەگەڵ خەڵکی کەرتی غەززە.