شاخەوان عەبدوڵلا: مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەرەنتی کرا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە لەو خشتانەی کە داندراوە.
شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە ڕێککەوتنی نەبوو لەسەر خشتەکانی بوودجەدا، گوتی، وامان کرد ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت و دواجار پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەو ناکۆکییە دا لەنێوان ئەندامانی لێژنەی دارایی کە دەیانویست خشتەکانی بودجە بکرێتەوە و گۆڕانکاریی تێدا بکرێت، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ لێژنەی دارایی ئەو بابەتەمان کۆتایی پێهێنا و دەنگدانی لەسەر کرا و بەزۆرینەی دەنگ تێپەڕی کە دەستکاری خشتەی بودجە نەکرێت، لەگەڵ ئەوەش بڕی دوو تریلیۆن دینار دەسەڵاتمان دایە سەرۆکوەزیران ئەو بڕە پارەیە بەکار بێنێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەو یاساییە گەرەنتی مووچەی فەرمەنبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، گوتی، کارمان لەسەر ئەوە کرد بوودجەکە وەکو خۆی تێپەڕێت و دەنگی لەسەر بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بابەتی خەرجییەکانی رۆژانە، دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێی یاسا ئەو دوو تریلیۆن دینارە گواستنەوەی پێ بکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە بابەتی وەبەرهێنان بۆ بەکاربردن، زۆرینەی دەنگی پەرلەمان لەسەر ئەوە بوو وەک خۆی تێپەڕێت.
گوتیشی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرەنتی کراوە لە چوارچێوەی بوودجەی بەکاربردن وەکو خۆی ، ئەوەی کە ماوەتەوە حکوومەتی عێراق پێویستە پابەندبێت بەو خشتانەی کە خۆی ناردوویەتی، بۆ بابەتی خانشین و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانە بەو پارەی لە دەسەڵاتی خۆیەتی چارەیان بکات.
په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی له كۆبوونه‌وه‌دایه و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره (13)ـی ساڵی 2024ـی هه‌مواركراو ده‌دات.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیدا.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره (13)ـی ساڵی 2024ـی هه‌مواركراو، كۆ بووه‌وه.