حەیده‌ر قوڕه‌یشی: عێراق له هێڵی مه‌ترسیی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كاندایه

ئه‌ندامێكی تیمی نیشتمانیی بۆ نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دیارده‌ی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه؛ ده‌شڵێت، هۆكاره‌كه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی بازرگانیپێكردنیه‌تی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له 2003 بۆ 2023.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 3ـی حوزه‌یرانی 2024) حەیده‌ر قوڕه‌یشی، ئه‌ندامی تیمی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به کوردستان24ـی گوت، سه‌رقاڵی حكوومه‌ته‌كانی عێراق له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2003 بۆ 2023 به كۆمه‌ڵێك پرس و كێشه‌ی وه‌ك شه‌ڕی قاعیده و داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه، بوونه هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌و وڵاته.
حەیده‌ر قوڕه‌یشی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له ساڵی 2003 به دواوه چه‌ندان باندی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق ده‌ركه‌وتن و كاریان له‌سه‌ر بازرگانی به‌و مادده‌وه كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی نیشتمانیی بۆ نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان گوتیشی، عێراق له هێڵی مه‌ترسیی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كاندایه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن له عێراق ڕۆژانه له زیادبووندایه و به‌كارهێنه‌رانیشی زیاتر بوونه.
بە پێی ئامارە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئاستی جیهان ئامارەکانی ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر نزیک دەبێتەوە لە 300 هەزار کەس، بە پێی ئەو ئامارانەی لەسەر ئاستی عێراقیش خراونەتە ڕوو 17 هەزار کەس بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، ڕێژەی بەکارهێنان لە نێوان تەمەنی 13 ساڵ بۆ 6 ساڵ تۆمار کراوە.