سوودانی: په‌سندكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتیی، هه‌نگاوێكی به‌رپرسانه‌یه

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌كانی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 په‌سند ده‌كات؛ هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له په‌سندكردنه‌كه ده‌كات و به هه‌نگاوێكی به‌رپرسانه ناوی ده‌بات.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، په‌سندكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌نگاوێكی به‌رپرسانه‌یه و پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌نگاوی جیددی ده‌نێن بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی پێ دراوه و هێزه سیاسییه‌كانیش پشتیوانیان كردووه.
په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دا و دانیشتنه‌كه‌یشی هه‌ڵگرت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی 199 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه چوو و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) درا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵگیرا.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.