شوان كه‌لاری: هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر له جه‌ژن دوو مووچه وه‌رده‌گرن

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی توانرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراق گه‌ره‌نتی بكرێت و به‌ده‌ره له خه‌رجی ڕاسته‌قینه و حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند كراوه مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرێت.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) شوان كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق توانرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتی بكرێت و مانگانه به مووچه‌خۆران بدرێت.
شوان كه‌لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕی 11 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر له جه‌ژن دوو مووچه وه‌رده‌گرن، مووچه‌كیان كه هی مانگی نیسانه له‌م ڕۆژانه ده‌گات و مووچه‌ی مانگی ئایاریش له‌گه‌ڵ كۆی گشتیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن.
په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دا و دانیشتنه‌كه‌یشی هه‌ڵگرت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی 199 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه چوو و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) درا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵگیرا.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.