محەمەد شوکری: دوو شار بۆ کرێنشینان لە هەولێر دروست دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلانیان بۆ ئەوە داناوە دوو شار بۆ کرێنشینان لە هەولێر دروست بکەن.
رۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024)، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگەیاند، پلانی درووستكردنی دوو شاریان بۆ كرێنشینانی شاری هه‌ولێر هەیە و كاری له‌سه‌ر ده‌كەن.
محەمەد شوکری گوتی، به چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ته‌واوی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له خزمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن و له نزیكترین كاتدا ده‌ستپێ ده‌كرێن.
په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دا و دانیشتنه‌كه‌یشی هه‌ڵگرت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی 199 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه چوو و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) درا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵگیرا.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.