هه‌رمان میرزا: سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لالش ئێزدییه‌كانی دڵخۆش كرد

بریكاری میری ئێزدییان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی پێكه‌وه‌ژیانه و به‌رانبه‌ر هه‌مووان عه‌داله‌ت جێبه‌جێ ده‌كات؛ ده‌شڵێت، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لالش ئێزدییه‌كانی دڵخۆش كرد.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) هه‌رمان میرزا ، بریكاری میری ئێزدییان تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی ئێزدییه‌كان و په‌رستگه‌ی لاله‌شی كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه.
هه‌رمان میرزا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌م سه‌ردانه ئێزدییه‌كانی دڵخۆش كرد به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان له ده‌یه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژكردنیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش نزیك ده‌بنه‌وه.
هه‌رمان میرزا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بوو بۆ ئێزدییه‌كان، كه ئه‌م پشتیوانییه‌یش هه‌ڵقووڵاوی عه‌داله‌تی بارزانه.
بریكاری میری ئێزدییان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێزدییه‌كان به خه‌ڵك و به‌شێك له خۆی ده‌بینێت، بۆیه به‌رده‌وام پشتیوانی لێ كردوون و به‌رگرییان لێ ده‌كات و خزمه‌تی جۆراوجۆریان پێشكه‌ش ده‌كات.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردان و چالاکییەکانی لە سنووری پارێزگای دهۆک، سەردانی پەرستگای لالشی لە شێخان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەی لالش و ڕایگەیاند: هیوادارم بتوانین زیاتر خزمەتی خوشک و برایانی ئێزدی بکەین و دووپاتی کردەوە کە ئێزدییەکان خوشک و برای ئێمەن و کوردی ڕەسەنن.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: جێگەی شانازییە و خۆشحاڵین کە دەرفەت هەبوو لە نزیکەوەی پەرستگای لالش بەسەر بکەینەوە و میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی ببینین و جەختی کردەوە کە ئێزدی یەکێکە لە ئایینە ڕەسەنەکانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دەبێت کارێک بکەین، ئەو ئێزدییانەی لە شنگال ئاوارە بوون، هەرچەندە ئێستاش لە وڵات و لە نێو خوشک و برای خۆیاندان، بە سەربڵندی و کەڕامەتەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەسەڵات و ئاسایشی ناوچەکەیان لە دەستی خۆیان بێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کردەوە لەسەر ئەو غەدرەی لێیان کرا و لە جارێکی دیکەش، کەس بیر لەوە نەکاتەوە دەستدرێژی یان زۆرداری لەدژی ئێزدییەکان بکات.