ناتانیاهۆ: ئامانجمان لەناوبردنی تەواوی حەماسە

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەناوبردنی تەواوەتی حەماس ئامانجێکە کە ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بەکۆی دەنگ پەسەندی کردووە و سوورن لەسەر بەدیهێنانی.

ڕاشیگەیاند، لەلایەن هاوپەیمانەکانییەوە گوشاری لەسەر دروست نەکراوە بۆ ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی، "بە سەدان شێوە بیر لەگەڕانەوەی بارمتەکان بۆلای کەسوکارییان دەکەمەوە، هەمووکات ئەم بابەتە لە مێشکمدایە. بیر لە خێزانەکانیان دەکەمەوە، بیر لەو ئازارە دەکەمەوە پیایدا تێپەڕیوون، بەڵام ئێمە ئامانجێکی دیکەشمان هەیە ئەویش ڕیشەکێشکردنی حەماسە".

ئەوە ئامانجێک نییە من ئێستە زیادم کردبێت، بەڵکو ئێمە سوورین لەسەر گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لەناوبردنی تەواوەتی حەماس، ئەم دوو ئامانجە تەواوی ئەندامانی ئەنجەومەنی جەنگی ئیسرائیل دەنگیان لەسەری داوە.

هەروەها من گووشارم لەسەر دروست نەکراوە بۆ ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی جۆو بایدن بۆ ئاگربەستی غەززە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

Fly Erbil Advertisment