محه‌ممه‌د شوكری: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ڕووسیا وه‌ربگرێت

27ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووریی سانت پیترسبۆرگ به‌ڕێوه ده‌چێت. هاوكات، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداریی له چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن كه زیاتر له 100 وڵاتی جیهان تێیدا ئاماده ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4ـی حوزه‌یرانی 2024) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به فه‌رمی داوه‌تی كۆڕبه‌نده‌كه كراوه، به‌ڵام له بری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شدارن.
محه‌ممه‌د شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شداریی له چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن كه زیاتر له 100 وڵاتی جیهان تێیدا ئاماده ده‌بن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ شانده جیاجیاكان و كۆمپانیان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به‌شداریی له پڕۆژه‌كاندا بكه‌ن.
محه‌ممه‌د شوكری هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌م كۆڕبه‌نده ببینن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراوان بكه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی زیاتر ده‌خاته سه‌ر بابه‌تی پیشه‌سازی، وزه و وزه‌ی نوێبووه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی وڵاتان گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونه‌كانیان وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان زیاتر گوتی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ڕووسیا، به تایبه‌ت له ڕووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆی به هاوبه‌شی ڕووسیا ده‌زانێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (4ـی حوزەیرانی 2024) شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێک هاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەشداریی لە 27-مین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی سانت پیترسبۆرگ، گەیشتە ڕووسیا.
وا بڕیارە کۆڕبەندەکە سبەینێ بە ئامادەبوونی ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و چەندین بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە و وڵاتانی بیانی، لە شاری پیترسبۆرگ دەست بە کارەکانی بکات و تاوەکوو 8ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
ڕووسیا بە فەرمی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆڕبەندەکە بانگهێشت کردووە، پێشتر ماریا زەخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، 12 هەزار کەس لەگەڵ نوێنەرانی 130 وڵاتی جیهان بەشدار دەبن.
کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی پیترسبۆرگ، گەورەترین ڕووداوی ئابووری و سیاسی نێودەوڵەتییە و بە داڤۆسی ڕووسیا ناو دەبرێت. ساڵی ڕابردوو بە بڕی 3.8 ترلیۆن ڕووبل گرێبەست مۆر کران.