سه‌رمه‌د به‌یاتی: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به جیهان بڵێن به‌غدا سه‌قامگیر نییه

له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا سێ جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر برانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق؛ هاوكات، شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانج له پشت ئه‌م هێرشانه، نیشاندانی وێنایه‌كی خراپه و بۆ ده‌ركردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییه له عێراق.
سێشه‌ممه 4ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌رمه‌د به‌یاتی، شاره‌زای ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هیچ لۆژیكێك له‌وه‌دا نییه له عێراق هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و خواردنگه و كۆمپانیا و شوێنانه‌ی كه ناوێكی ئه‌مه‌ریكاییان هه‌یه.
سه‌رمه‌د به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و خواردنگه و شوێنانه، په‌یامێك به جیهان بده‌ن و بڵێن به‌غدا سه‌قامگیر نییه.
ناوبراو گوتیشی، پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ناوی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه ئاشكرا بكات كه ده‌ستی له هێرشكردنه سه‌ر خواردنگه‌كه‌ی به‌غدا هه‌بووه.
سه‌رمه‌د به‌یاتی باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانج له پشت ئه‌م هێرشانه، نیشاندانی وێنایه‌كی خراپه مەبەست ده‌ركردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییه له عێراق.
لە ڕۆژانی 26 بۆ 30-05-2024، ژمارەیەک هێرشێکی چەکداریی جۆراوجۆر کرانە سەر هەردوو خواردنگەی کەی ئێف سی و چلی هاوس لیز و پەیمانگەی کامبرێج لە شەقامی فەڵەستین و لقێکی خواردنگەی کەی ئێف سی و کۆمپانیای کاتەرپیلەر لە ناوچەی جادرییەی بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 04-06-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانە لەلایەن "ژمارەیەک کەس" بە بەکار‌هێنانی حەوت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک کراون. ئاماژە بەوەش کراوە، لیژنەکانی لێکۆڵینەوە توانیویانە، ناو و شوێنی کار و نیشتەجێبوونی بکەری هێرشەکان ئاشکرا بکەن و بە گوێرەی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر دەستگیر کراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە، بەشێک لەو تۆمەتبارانەی هێرشەکانی هەردوو ناوچەی فەڵەستین و جادرییەی بەغدایان کردووە، "سەر بە دەزگایەکی ئەمنین" و هێرشەکانیان بە مەبەستی "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" کردووە.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا "دانیان بەوەدا ناوە لەگەڵ کۆمەڵێک تۆمەتباری هەڵهاتوودا" بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیریی ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە دەرچووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بە گوێرەی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.