هێرشی ئەلیکترۆنیی دەکرێتە سەر نەخۆشخانە گەورەکانی لەندەن

لەندەنی پایتەختی بەریتانیا
لەندەنی پایتەختی بەریتانیا

نەخۆشخانە گەورەکانی لەندەن، نەشتەرگەرییەکانی ڕۆژی سێشەممەیان هەڵوەشاندەوە، بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی کرایە سەر یەک لەو خزمەتگوزارییە سەرەکیەی کاریگەریی گەورەی هەیە لەسەر پرۆسەی گواستنەوەی خوێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مێدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، هێرشەکە کراوەتە سەر دەستەی سینۆڤیس، لەگەڵ نەخۆشخانەکانی کینگس کۆلێدج ، غایز، سانت تۆماس لە ناوەڕاستی پایتەختی بەریتانیا.

ئەیان ئێبس، سەرۆکی جێبەجێکاری دامەزراوەی Guy's and St Thomas NHS Foundation Trust نووسیوویەتی، دەتوانم دووپاتی بکەمەوە کە هاوبەشەکەمان لە زانستیی نەخۆشییەکان، دوێنێ تووشی ڕووداوێکی گەورە بۆتەوە لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریی، ئەو هێرشە بەردەوامیشە.

دەشڵێت، ئەو هێرشە کاریگەریی گەورەی لەسەر خزمەتگوزارییەکانمان دەبێت، بەتایبەتیش لەسەر پرسی گواستنەوەی خوێن.

Health Service Journal ئاشکرای کرد، سیستەمی نەخۆشخانەکان تووشی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە بوونەتەوە.

سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت نەک چەند ڕۆژێک، کاریگەری گەورەش دەکاتە سەر ئەنجامی پشکنینی نەخۆشەکان.

Fly Erbil Advertisment