بایدن لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادیمێر زێلێنسکی لە نۆرماندی پایتەختی فەرەنسا و لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بایدن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ زیلێنسکی کۆدەبێتەوە و بە بۆنەی 80 ساڵەی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دووەمدا، و تاوتوێی بەردەوامبوون و قووڵکردنەوەی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا دەکەن.
سولیڤان ئاشکرای کرد، بڕیارە بایدن جارێکی تر لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە شاری باری پایتەختی ئیتاڵیا لە 13 تا 15ـی حوزەیران جارێکی دیکە چاوی بە زێلێنسکی بکەوێت کە تیایدا باس لە پرسی بەکارهێنانی پارەی بلۆکی ڕووسیا دەکرێت بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی یەک هەفتەدا بایدن دوو کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ زێلێنسکی دەبێت.