دەرفەتی سکۆلەرشیپ لە بواری پزیشکی فڕۆکەوانی ڕادەگەیێندرێت

دوای 20 ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق، جارێکی دیکە دەرفەتی سکۆلەرشیپ لە بواری پزیشکی فڕۆکەوانی ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی وەزیری تەندروستی، ساڵح حسناوی، وەزارەتی تەندروستی دەستی کردووە بە پەرەپێدانی توێژینەوەیەکی هاوبەش بۆ پزیشکی فڕۆکەوانی لە ڕێگای ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕی تەندروستی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داواکاران پسپۆڕی جۆراوجۆریان لەخۆگرتووە، لەوانە "پزیشکی هەناو، گوێ، لووت و قوڕگ، پزیشکی خێزان، پزیشکی کۆمەڵایەتی و پزیشکی فریاگوزاری".
ئاماژەی بەوەشکرد، "توێژینەوەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا پزیشکان ئامادە دەبن بۆ کارکردن لە پسپۆڕی پزیشکی فڕۆکەوانی، کە لە داهاتوودا بۆ پەرەپێدان و چالاککردنی زۆرێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بەکار دەهێنرێن".