بڕیاری دەستگیریی بۆ چەند پاسەوانێکی ڕەیان کلدانی دەرکرا

پەلاماردانی ئەفسەرێکی پۆلیسی هاتووچۆ لەلایەن پاسەوانەکانی ئەمیندری بزووتنەوەی بابلیۆن - بەغدا
پەلاماردانی ئەفسەرێکی پۆلیسی هاتووچۆ لەلایەن پاسەوانەکانی ئەمیندری بزووتنەوەی بابلیۆن - بەغدا

چەند پاسەوانێکی ڕەیان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون، پەلاماری ئەفسەرێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەدەن و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی پەلاماردانەکە، داواکاری گشتیی بڕیاری دەستگیریی  پاسەوانەکانی کلدانی دەردەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەوڵی ناوخۆیی عێراق ئێوارەی دوێنێ سێشەممە پاسەوانەکانی ڕەیان کلدانی لە ناوچەی مەنسووری سەنتەری بەغدا پەلاماری ئەو ئەفسەرەیان داوە لەو کاتەی لە ئەرکی فەرمی دابووە.

گرتە ڤیدیۆی پەلاماردانی ئەفسەرەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیوە و دوای ئەمەش، داواکاری گشتیی سکاڵای لە دژی ئەو چەکدارانە جووڵاندووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆیان دەرکردووە.

مێدیا عێراقییەکان لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویان کردووە، سەرەتا بە مشتومڕی ئەفسەرەکە و پاسەوانەکانی کلدانی دەستی پێ کردووە و دواتر چەکدارەکان پەلاری ئەفسەرەکەیان داوە و بە بەرچاوی خەڵکەوە پلەی سەرشانیان دادڕیوە.