سوودانى و ئه‌سه‌د گفتوگۆ له باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی سووریا هەماهەنگی ئەمنیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارە جیاوازەکان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (5ـی حوزەیرانی 2024) نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، محەممەد شییاع سوودانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی سووریا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان به هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگه‌ی سوودانی، گرنگترین بابه‌تی گفتوگۆی نێوان سوودانی و ئه‌سه‌د، بریتی بوون له هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت بواری ئابووری.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، شه‌ڕی غه‌ززه و یه‌ك هه‌ڵوێستیی ئیسلامی و عه‌ره‌بی دژی ئیسرائیل ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.