ئه‌مه‌ریكا.. دەستدرێژیکارانی سێکسی بە خەساندن سزا دەدرێن

ده‌سته‌ی یاسادانان له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سند ده‌كات كه ڕێگه به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌دات سزای خه‌ساندن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵان.
ده‌سته‌ی یاسادانان له ویلایه‌تیی لویزیانای ئه‌مه‌ریكی پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سند كرد كه ڕێگه به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌دات سزای خه‌ساندن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 13 ساڵ.
ئه‌م پڕۆژه‌یه یاسایه پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی جیڤ لاندری، حاكمی ویلایه‌ته‌كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه، ویلایه‌تی لویزیانا ده‌بێته یه‌كه‌م ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا کە ئاوا سزایەک به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌م دۆسیه‌یه په‌سند بكات.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی تۆڕی "سی بی ئێس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی، خه‌ساندنه‌كه به شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، له كاتێكدا له ویلایه‌ته‌كانی ئالاباما، كالیفۆرنیا، فلۆریدا و تێكساس، خه‌ساندنه‌كه به شێوه‌ی كیمیاییه.