عەبدولڕەحمان سدیق: هه‌رێمی قوربانیی پیسبوونی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه

سەرۆكی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌موو عێراقدا، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی گازی هاوه‌ڵ به‌شێكی بخاته‌وه ژێر خاك و به‌شێكیشی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌کار بهێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌وا هه‌یه.
چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2024، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان له میانی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ، كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، گوتی، زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌و مانای هه‌ر زیادبوونێك چالاكیی زیاد ده‌كات، هۆیەکه بۆ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی تا ڕاده‌ی كوڵان.
عەبدولڕەحمان سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیادبوونی كارگه پیشه‌سازییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، دوو له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ن بۆ گه‌رمبوونی زه‌وی.
سەرۆكی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتیشی: هه‌رێم، قوربانیی پیسبوونی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، چونكه هه‌رێمی كوردستان و عێراق له %0.5 له پیسبوونی ژینگه‌ی جیهانیان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێنجه‌مین وڵاتن له ئاستی قوربانییه‌كه‌دا.
عەبدولڕەحمان سدیق باسی له‌وه‌ش كرد، دیارترین پرۆژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق به‌یه‌كه‌وه چوونه‌ته ناو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی جیهانی و به‌ڵێنیان داوه له ساڵی 2021 بۆ 2030 به‌شدار بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به ڕێژه‌ی 1% تاكوو 2%، به‌ڵام پێویستی به یارمه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی بۆ 15% به‌رز بكاته‌وه.
چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2024، عەبدولڕەحمان سدیق لە کۆنفرانسی ژینگە و گەشەسەندنی وزە لە هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموومانی پابەند کردووە بە برەودان بە ڕۆشنبیریی ژینگەیی، کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان و هاندانی دەستە جێبەجێکارەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی ژینگەیی بە ئاراستەی دەستگرتن بە سەرچاوەکانی وزە و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدان.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی ئاو، دانانی سیستەمێکی نوێ بۆ ئاوەڕۆکان کار لەسەر بوونی میکانیزمێکی بێ زیان بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوە و پاشەڕۆکان بە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، پاراستنی زیندەجۆرەکان و تەواوی لایەنەکانی دیکە دەکات.
سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، دەستەی ژینگە لەگەڵ پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری پاراستنی وزە کار لەسەر دوو پرۆژەی گرنگ دەکات کە بریتین لە پرۆژەی پلانی وەبەرهێنان لە کەشوهەوا لەگەڵ پرۆژەی کەمکردنەوەی گونجاوی نێوخۆیی لە کەشوهەوادا، چونکە گۆڕانەکانی کەشوهەوا سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە و وەک ئەوەی دەرکەوتووە لێکەوتە و کاریگەرییەکانی زۆرن و لەبەر ئەوەی نیشینگەی مرۆڤەکان یەک ژینگەیە، بۆ مەترسییە دەرکەوتووەکانی هاوبەش و بۆ هەمووان دەبێت.