پارێزەرێکی ڕاوێژکار: تاوانەکانی بازرگانیکردنی سێکسی لە عێراق پەردەپۆش دەکرێت

پارێزەرێکی ڕاوێژکار ڕایدەگەیێنێت، یاساکانی عێراق لەسەر بازرگانیکردنی سێکسی و دەستدرێژییە سێکسییەکان و توندوتیژییەکان پێویستیان بە هەموارکردنەوەیە.
لەبارەی ئاماری توانا بورهان، پارێزەری ڕاوێژکار، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی تواناکان خراونەتە ڕوو بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکان، بەڵام ئەتوانین ڕاپرسیەک بکەین و چەند پرسیارێک ئاڕاستەی خەڵک بکەین تاوەکو دەروون و شێوازی بیرکردنەوەی تاکی کوردی بخوێنینەوە.
توانا بورهان، لە بارەی هەموارکردنەوەی یاسای بازرگانیکردنی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی لە عێراق، گوتی: یاساکانی سزادان لە عێراق پڕ بە پێستی تاوانەکان نین، لە بەر ئەوەی زۆر کات دادگا ئەزانێت ڕووداوەکە چۆنە بەڵام هیچ چارەیەکی نییە کە وابکات تاوانبار ڕزگاری نەبێت، بۆیە دادگا ناچار دەبێت ماددە یاساییەکە بگۆڕێت. تاوەکو بتوانێت مافی دادخواز بپارێزێت.
باسی لەوەشکرد، زۆرجار ئەو جۆرە تاوانانە لە عێراق، بەشێوازێک لە شێوازەکان پەردەپۆش دەکرێت یان بەڵگەکان لە دادگا دەشاردرێتەوە، بۆ ئەوەی دادگا نەتوانێت سزا بەسەر تاوانبار بسەپێنێت، بەڵام لە کوردستان سزاکان زۆر بە توندی دەسەپێنرێت.
ئەو پارێزەری ڕاوێژکار گوتیشی: چەندەها کەیس هەبووە لە پارێزگاکانی عێراق کە ئافرەتەکە ویستوویەتی سکاڵا تۆمار بکات دوای چەند ڕۆژێک کوشتوویانە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ هەموو توانای خۆی خستووەتە گەڕ، کە زۆر جار قوربانییەکە بەبێ ئەوەی سکاڵاش بکات یەک جار پەیوەندییان پێوەدەکات، ئەوانیش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و تۆمەتباریش دەستگیر دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگهی ڕێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی دووهمی جێبهجێكردنی پلانهكهی بۆ مافهكانی مرۆڤ له ماوهی نێوان ساڵی 2021 تا 2025 بڵاوكردهوه.