بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: ئامادهكاری كراوه بۆ ئهوهی له وهرزی هاویندا كێشهی كهمئاوی دووباره نهبێتهوه

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو بیرانەی کارەبایان پێویستە لە مۆلیدەکان کارەبایان بۆ دابین کراوە، لە ئاوی ئیفرازیش نۆرەی دابەشکردنی ئاو بۆ شوێنەکان ڕێک دەخەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی حوزەیرانی 2024) ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، ئامادهكاری كراوه بۆ ئهوهی له وهرزی هاویندا كێشهی كهمئاوی دووباره نهبێتهوه.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، ئەو بیرانەی کارەبایان پێویستە لە موەلیدەکان کارەبایان بۆ دابین کراوە، لە ئاوی ئیفرازیش نۆرەی دابەشکردنی ئاو بۆ شوێنەکان ڕێک دەخەنەوە.
بهگوتهی ڕابەر حوسێن ئاو له رێگهی تهنكهریشهوه ئامادهكاری كراوه و لە ھەر شوێنێک پێویست بکات ئاوی ماڵان بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکرێت، بۆ ئەوەی لەوەرزی ھاوین تووشی گرفتی کەمئاوی نەبن، بۆیە ئەمساڵ بەشێوەیەکی زۆر باش خۆمان ئامادەکردووە و ھەوڵ دەدەین ھیچ کێشەیەک دروست نەبێت.