ده‌یڤد ڕۆمانۆ: هێرشه‌كانی سه‌ر خواردنگه و كۆمپانیاكان له به‌غدا لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

پسپۆرێكی سیاسه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی حكوومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات؛ ده‌شڵێت، هێرشه‌كانی سه‌ر خواردنگه و كۆمپانیاكان له به‌غدا، لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
6ـی حوزه‌یرانی 2024، ده‌یڤد ڕۆمانۆ، پسپۆڕی سیاسه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌مه‌ریكا به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر خواردنگه و كۆمپانیا و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه كه ناوێكی ئه‌مه‌ریكاییان هه‌یه، ده‌كات.
ده‌یڤد ڕۆمانۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ڕووداوانه به‌شێكن له ستراتیجیه‌تی ئێران له عێراق و له ڕێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناداته‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی حكوومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و پسپۆره‌ی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ها گوتی، ئامانج له‌م هێرشانه، لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ركردنی له گۆڕه‌پانی عێراقی.
ڕۆژانی 26 بۆ 30-05-2024، ژمارەیەک هێرشێکی چەکداریی جۆراوجۆر کرانە سەر هەردوو خواردنگەی کەی ئێف سی و چلی هاوس لیز و پەیمانگەی کامبرێج لە شەقامی فەڵەستین و لقێکی خواردنگەی کەی ئێف سی و کۆمپانیای کاتەرپیلەر لە ناوچەی جادرییەی بەغدا.
سێشەممە، 04-06-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانە لەلایەن "ژمارەیەک کەس" بە بەکار‌هێنانی حەوت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک کراون. ئاماژە بەوەش کراوە، لیژنەکانی لێکۆڵینەوە توانیویانە ناو و شوێنی کار و نیشتەجێبوونی هێرشبەران ئاشکرا بکەن و بە گوێرەی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر دەستگیر کراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە، بەشێک لەو تۆمەتبارانەی هێرشەکانی هەردوو ناوچەی فەڵەستین و جادرییەی بەغدایان کردووە، "سەر بە دەزگه‌یەکی ئەمنین" و هێرشەکانیان بە مەبەستی "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" کردووە.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا "دانیان بەوەدا ناوە لەگەڵ کۆمەڵێک تۆمەتباری هەڵهاتوودا" بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە. ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیریی ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە دەرچووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بە گوێرەی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.