لە ئەنجامی بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا ئاگر لە گوندێکی ئامێدی کەوتەوە
K24 – هەولێر:
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای دهۆك، ئاگر له پووش و پاوانی گوندی گۆهه‌رزی سه‌ر به سنووری ئامێدی کەوتەوە و مەترسی بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە و ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه به كوردستان24ـیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی بۆمباران كرد و لە ئەنجامدا ئاگر له پووش و پاوانی گوندی گوهه‌رزی ناوچه‌ی نهێلی له سنووری قه‌زای ئامێدی كه‌وته‌وه، بەو هۆیەشەوە؛ ڕووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوان سووتاوه.
هەروەها بەهۆی مەترسیی لە بەردەوامیی بۆمبارانەکانی سوپای تورکیا، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی، ناتوانن وەک پێویست لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە، لە زووترین کاتدا بگەنە شوێنی ڕووداوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به پاساوی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕۆژانه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆمباران ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و دێهاته‌كان له‌و ناوچانه چۆڵ كراون و ئه‌وانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه، له ترسی بۆمبارانەکان، نا‌وێرن سه‌ردانی ڕە‌ز و باخه‌كانیان بكه‌ن.