ناتانیاهۆ: لە شەڕێکی سەختداین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە باکوور و باشوور و هەروەها لە کەناری ڕۆژئاوا لە شەڕێکی سەختدان.

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕای سەختی شەڕ و فشارە نێودەوڵەتییەکان، متمانەیان هەیە دەتوانن ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر بکەن.

ناتانیاهۆ، لە فەرماندەیی ناوەندی هەڵسەنگاندنم بۆ دۆخەکە کردووە، دەوڵەتی ئیسرائیل لە چەندین بەرەوە لە شەڕێکی سەختدایە، لە باشوور، باکوور و لێرەش لە جودەیا و سەماریا شەڕ دەکەین.

ڕاشیگەیاند، ئەو هەوڵانەمان لە کاتێکدایە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتیمان لەسەرە. دەتوانم یەک شت مسۆگەر بکەم، هەر شتێک ڕووبدات ئەو ڕاستییە دەگۆڕین، متمانەم بە سەرباز، فەرماندە و هێزە ئەمنییەکانمان هەیە، بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.