كه‌ركووك.. پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه بریندار بوو

له نزیك لقی سێی پارتی له كه‌ركووك، ده‌ستڕێژی گوللـه له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌كرێت و كوژراو و برینداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ ماتۆڕسكیلێك له نزیك لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك و نزیك له گۆڕه‌پانی كرێكاران، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتن كردووه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
په‌یامنێری كوردستان24 ڕوونی كرده‌وه، ماتۆڕسكیله‌كه له لایه‌ن خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه گومانی لێ كراوه و داوای وه‌ستانی لێ كراوه، به‌ڵام ته‌قه‌یان له پۆلیس كردووه و قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌رانی ڕووداوه‌كه‌یان له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ده‌ستگیر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه به‌رده‌وامن. باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ته‌قه‌كه‌ره‌كان به برینداری ده‌ستگیر كراوه، توانراوه ئه‌وانی دیكه‌یش له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ده‌ستگیر بكه‌ن.