لە پارێزگای ئیدلب، پاسێک بەدەیان سەرنشینەوە دەکەوێتە ڕووبارێک

ڕووباری عاسی
ڕووباری عاسی

پاسێكی تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایان به‌ ده‌یان سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌رگوشی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلب له‌ سوویا كه‌وته‌ ناو ڕووبارى عاسى و به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س له‌ئاودا خنكان و زیاتر له‌ 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون کە زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵی بێ باوك بوون.

حەسەن حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلبیش تایبه‌ت به‌ كوردستان24 ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له‌ گه‌ڕان به‌دوای قوربانیان به‌رده‌وامن و پێ ده‌چێت ژماره‌ی قوربانيان زياتر بێت.    

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "پاسه‌كه‌ دبستانایه‌ و كاری ئەو گواستنەوەی قوتابیان و مامۆستایانە کە کەوتووەتە ناو چەمی عاسی لە نزیک بازاری دەرگوشی لە دووری 35 كیلۆمه‌تر لە ڕۆژئاوای پارێزگه‌ی ئیدلب".

ئاماژی بەوەش دا، به‌رگری شارستانی سووریا مردنی 6 کەس و برینداربوونی 21 کەسی دیکەی ڕاگەیاند کە زۆربەی زۆریان منداڵن کە لەناو ئەو ئامارەدا هەیە.

حەسەن حوسێن ئەوەشی خستە ڕوو کە هەرچەندە کارەساتەکە گەورەیە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش بە خێرایی گەیشتوونەتە لای خەڵکی دەڤەر دەرگوشی، تاکو تەرمی ئەوکەسانە لەناو ڕووبارەکەن دەربهێنن و هەروەها تیمی مەلەوانانیش لە هەوڵی دەرهێنانی بریندارەکان و ئەو تەرمانەی دیکەن کە تاکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە لەناو ئاوەکەدا، بریندارەکانیش بەخێرایی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو ئیستە 6 حالەتی مردن و 21 حاڵەتی بریندار بوون تۆمار کراوە کە لە تەمەنی یەک ساڵی تاکو 30 ساڵی تێیدایە زۆریشیان منداڵن، تیمی مەەلەوانانیش تاکو ئیستە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە هێشتە نەدۆزراونەتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment