ئازاد مسته‌وفی: گرنگه كورد ئه‌ندامی له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌بێت
ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد له ئه‌ورووپا پێویستی به لۆبییه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بگاته په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا؛ ده‌شڵێت، گرنگه كورد ئه‌ندامی له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌بێت.
ڕۆژی هه‌ینی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، ئازاد مسته‌وفی، ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه‌وتووه‌ته ناو قه‌یرانێكی ئابووری، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه باس نه‌كراوه و به نهێنی ماوه‌ته‌وه.
ئازاد مسته‌وفی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاندیداكان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێنیی ئه‌ورووپا درشمه‌كانیان زیاتر له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یه، چونكه ده‌زانن باشكردنی دۆخی ئابووریی خواستی خه‌ڵكی ئه‌ورووپایه.
ناوبراو گوتیشی، گرنگه كار له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی كورد بكرێت له ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به كاندادا كورده‌كان بدرێت و بتوانن بچنه ناو په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، گرنگه كورد ئه‌ندامی له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌بێت و به‌شدار بێت له بڕیاره‌كانی یه‌كێتییه‌كه.
لە نێوان 6 بۆ 9ـی حوزەیرانی 2024، زیاتر لە 370 ملیۆن کەس لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەورووپادا دەکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپاش ئاگه‌دار بکەنەوە و هانیان بدەن بۆ دەنگدان، پەرلەمانی ئەورووپا دەست بە هەڵمەتێک دەکات.
بە پێی یاسای هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا هەموو پێنج ساڵ جارێک لە پێنجشەممەوە تا یەکشەممە دەکرێت؛ هەڵبژاردنی 2024 لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی حوزەیران تاوەکوو یەکشەممە 9ـی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، دەنگدانەکە ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی حوزەیران لە هۆڵەندا دەستی پێ کردووە، دواتر خەڵکی ئێرلەند ڕۆژی هەینی 8ـێ حوزەیران و هاووڵاتییانی لاتیڤیا و ماڵتا و سلۆڤاکیا ڕۆژی شەممە 8ـێ حوزەیران دەنگ بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەدەن.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی یەکێتییی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە چیک ڕۆژانی هەینی و شەممە کراوە دەبن، لە کاتێکدا دەنگدان لە ئیتاڵیا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوە دەچێت، 20 وڵاتی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا (نەمسا، بەلجیکا، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، لیتوانیا، لۆکسمبورگ، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا و سوید) هەڵبژاردنەکانی خۆیان لە ڕۆژی یەکشەممە 9 حوزەیران دەکەن و ئەنجامەکانی دەنگدانیش لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو دەکرێنەوە.
لەو هەڵبژاردنە چەندین گۆڕان لە دەسەڵاتی یاسادانان بەدی دەکرێت و دیارترینیان بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، کە لە 705 کورسییەوە دەبێتە 720 کورسی.
پێشتر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا 705 کورسی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەبێتە 720 کورسی، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، بڕیارە لە خولی ئەمجارەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ژمارەی کورسییەکانی 12 وڵات زیاد بکات.