ڕێژین ڕه‌ئووف: ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتییارییه‌كانی دووكانیان كردووه

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاریی دووكان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شتیاران له عێراق و له ده‌ره‌وه ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، به‌شداری چه‌ندان بۆنه‌ی جیهانی ده‌كه‌ن و ئه‌زموونی به‌شدارییه‌كانیان بۆ خزمه‌تی بواری گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێننه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕێژین ڕه‌ئووف، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاریی دووكان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕێژه و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار، سه‌ردانی ناوچه گه‌شتییارییه‌كانی دووكانیان كردووه و ژماره‌كه‌یش تا دێت زیاتر ده‌بێت.
ڕێژین ڕه‌ئووف ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران له هه‌فته‌ی داهاتوو و ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان.
ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه به‌شدارییان له چه‌ند كۆنگره و كۆنفرانسی هه‌رێمی و جیهانیی تایبه‌ت به بواری گه‌شتیاریی كردووه.
گوتیشی، توانیویانه چه‌ندان ئه‌زموونی جیاواز له وڵاتان بۆ سوودی گه‌شتیاریی بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێننه‌وه.