په‌ناخوازێكی سعوودی كه بانگه‌شه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازیی ده‌كات به ده‌ست دۆسیه‌كه‌یه‌وه له به‌ریتانیا گیری خواردووه
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا داواكاریی په‌ناخوازێكی سعوودی كه هاوڕه‌گه‌زخوازه بۆ به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وا نییه هاوڕه‌گه‌زخوازی ڕاسته‌قینه بێت.
به پێی ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت (The Independent)ـی به‌ریتانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داواكاریی عه‌لی سه‌عد موسه‌یب، په‌ناخوازی سعوودی كه هاوڕه‌گه‌زخوازه بۆ به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌ییان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و پێیان وا نییه هاوڕه‌گه‌زخوازی ڕاسته‌قینه بێت.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، موسه‌یب ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له كانوونی دووه‌می 2023ـوه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و به‌ریتانیا جێ هێشتووه و به گوته‌ی خۆی، به‌هۆی هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌كه‌یه‌وه له سعوودیه له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه و چه‌ند جارێكیش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕپێفرۆشتن و سووكایه‌تی بووه‌ته‌وه و پۆلیس چه‌ند جارێك داوایان لێ كردووه سه‌مایان بۆ بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا پێی وا نییه ناوبراو هاوڕه‌گه‌زخوازی ڕاسته‌قینه بێت، به‌ڵام موسه‌یب بڕیاری داوه تانه له بڕیاره‌كه بدات، چونكه ترسی له‌وه هه‌یه بگه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت تووشی بێئومێدی بووه و چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆشكوشتنی داوه.