تره‌مپ كاندیداكان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بێژینگ ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ناوی جێگره‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات، له ئێسته‌وه بیر له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له كاندیداكان ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی له هه‌شت كاندیدا كردووه کە نیوەیان سیناتۆرن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌یلوولی داهاتوودا تره‌مپ یه‌كێكیان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ر یه‌ك له ماركۆ ڕۆبیۆ، جی دی ڤانس، تیم سكۆت، دۆگ بۆرگۆم، بێن كارسۆن، تۆم كۆتۆن و بایرۆن دۆناڵدز و ئیلێز ستیفانیك داوایان لێ كراوه به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بكه‌ن.
به پێی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، هه‌ر یه‌كێك له‌م ناوانه، ئه‌زموونیان له حكوومه‌تدا هه‌یه، هاوكات له‌و قه‌یرانه دادوه‌رییه‌ی تره‌مپ له ماوه‌كانی ڕابردوودا دووچاری هاتبوو، له پاڵیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه و دڵسۆزی خۆیان بۆ دووپات كردووه‌ته‌وه.
واشنتن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تره‌مپ زیاتر په‌یوه‌سته به هه‌ر یه‌ك له ڕۆبیۆ و ڤانس و بۆرگۆم، به‌ڵام په‌له ناكات و له ئه‌یلوولدا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، كه ڕه‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوانه كه‌سێكی دیكه هه‌ڵبژێرێت.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا كه بڕیار له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه بچێت، دەبێتە 60ـه‌مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌و وڵاته.