ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید: پلانێكی هه‌شت ساڵه‌مان بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتیاریی هه‌یه

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له پاڵ دروستكردنی شوێنی مانه‌وه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، هاوكات هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پلانێكی هه‌شت ساڵه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتیاریی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌ی كه‌می شوێنی مانه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت هۆتێل و مۆتێلیان بۆ گه‌شتیاران هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتره له ژماره‌ی هۆتێل و مۆتێل و كابینه‌كان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له پاڵ دروستكردنی شوێنی مانه‌وه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، هاوكات هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كێشه‌ی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌یه كه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا دروست ده‌بێت.