سبەی ڕێگەی مەرزی کێلێ بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا دادەخرێت

K24 – هەولێر:
لە سبەینێوە ڕێگەی مەرزی کێلێ بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێران دادەخرێت، هاوکات ڕێگەی جێگرەوە بۆ بارهەڵگران دیاری کراوە، هۆی داخستنەکەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکەیە.
سبەینێ ڕێگەی قەڵادزێ بۆ دارەشمانە بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا دادەخرێت، کارکردن لە رێگەکەدا لە لایەن کۆمپانیای کاوەوە دەست پێدەکات کە بەڵێندەری پرۆژەکەیە .
ئەو هاوڵااتییانەی کە بە نیازی گەشتکردنن بۆ دارەشمانە و مەرزی کێلێ دەتوانن رێگەی جێگرەوەی (هەڵشۆ -دارەشمانە)، (وەسوێنە -گیرە)، بارهەڵگراکانیش دتەوانن رێگەی (دێگە -گیرە) بەکاربێنن.
11 کیلۆمەتری ڕێگەکە بەگوژمەی 2 ملیار و 875 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە، ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکەش 300 ڕؤژ دەخایەنێت، تا تەواوکردنی پرۆژەکە هاتوقچۆ بۆ دارشمانە و دەروازەی سنووری کێلێ بەو شێوەیە دەبێت کە ئاماژەی پێ دراوە.