توێژینەوەیەک: ڤیاگرا چارەی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دەکات

ڤیاگرا sildenafil
ڤیاگرا sildenafil

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە کراوە، دەرکەوتووە ڤیاگرا کە پێی دەوترێت sildenafil کارکردنی خوێنبەرەکانی مێشک بەرز دەکاتەوە لەو نەخۆشانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە هەیە.

تیمی توێژینەوەکە دەڵێن، "ڤیاگرا بە شێوەیەکی باو بۆ چارەکردنی تێکچوونی کۆئەندامی زاوزێ بەکاردێت"، هەروەها CILOSTAZOL (دەرمانێکی هاوشێوە) و plastibol بۆ ماوەی سێ هەفتە بەشێوەیەکی خشتەیی و هەڕەمەکی بۆ بەشداربووانی توێژینەوەکە دابین کرد.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤیاگرا ڕۆیشتنی خوێن لە هەردوو بۆرییە گەورە و بچووکەکانی مێشکدا زیاد دەکات، هەروەها هەردوو جۆری ڤیاگرا و CILOSTAZOL بەرگری خوێنبەرەکان لە مێشکدا کەمدەکەنەوە. جگە لەوە ڤیاگرا کاریگەری لاوەکی کەمترە، بە بەراورد بە CILOSTAZOL.

تیمەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، ڕەنگە توێژینەوەکە چارە و خۆپاراستن لە نەخۆشی بیرچوونەوە بۆ خوێنبەرەکان بگۆڕێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک دروست دەبێت.

د. ئەلیستەر وێب، مامۆستای یاریدەدەر لە سەنتەری وۆڵفسۆن بۆ خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشک و بیرچوونەوە لە ئۆکسفۆرد، گوتی: "ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە sildenafil دەگاتە خوێنبەرەکانی مێشک لە کەسانی تووشبوو بەم حاڵەتە، ئەمەش ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات، هەروەها "ڕێگەیەکی باشە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی بیرچوونەوە، پێویستی بە تاقیکردنەوە هەیە لە تاقیکردنەوە گەورەکاندا."

توێژەران دەڵێن، "پێویستە تاقیکردنەوەی گەورەتر بکرێت بۆ سەلماندنی ئەنجامەکان، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای sildenafil لە ڕێگریی لە خەمۆکی خوێنبەرەکان لەسەر ئاستێکی گەورەتر".