پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ دەکات

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان

پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و ئاگربەستی بەپەلەی لە غەززە کرد.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە دەیەمین ساڵیادی جاڕنامەی ئاشتی لە سەرزەوییە پیرۆزەکاندا کە کاتی خۆی  شیمۆن پیریز و مە‌حموود لە ئاهەنگەکەیدا ئامادە بوون، گوتی: "گرنگە هەرچی زووە بارمتە ئیسرائیلییەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ لای کەسوکارییان و ژیانی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەش پارێزراو بێت".

پاپای ڤاتیکان گوتی، "داوای کۆتاهێنان بە دووژمنایەتی فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان دەکەم، زۆر گرنگ و بەپەلەیە لەم کاتەدا ئاشتی بێتە کایەوە".

گوتیشی، "داوای ئاگربەست دەکەم. خێزانی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت بە زووترین کات بە کەسوکاریان شاد ببنەوە، هەروەها هاووڵاتییانی فەڵەستینیش دەیانەوێت بپارێزرێن و هاوکاریی مرۆییان پێ بگات. هەر لەبەر ئەوەیە ئاگربەست لەم کاتەدا زۆر گرنگە".

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.