داوا لە حکوومەتی عێراق دەکرێت 'حاكمێكی سه‌ربازی' بۆ سه‌ماوه دابنێت

به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی له شاره‌كه‌یاندا هه‌یه و هەروەها بۆ دەركردنی گه‌نده‌ڵكاران، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌نسارولمه‌رجه‌عیه, داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، حاكمێكی سه‌ربازی بۆ شاری سه‌ماوه‌ی ناوه‌ندیی پارێزگای مووسه‌ننا Rه‌وانه بكات.
به مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران له پارێزگای مووسه‌ننا، گروپێكی شیعه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی فراوان له شاره‌كه ده‌كات. داواش له حكوومه‌ت ده‌كات تا دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران، حاكمێكی سه‌ربازی له مووسه‌ننا دابنێت، هاوكات كاروباری پرۆژه‌كانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای ئەنسارولمەرجەعیە، كه گروپێكی ئیسلامیی شیعه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبین، له مووسه‌ننا ده‌رده‌كه‌وێت و بانگه‌شه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌ركردنی گه‌نده‌ڵكاران له‌شاره‌كه ده‌كات. یاسری, داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات حاكمێكی سەربازی بۆ شاری سەماوەی ناوەندیی پارێزگای مووسه‌ننا دابنێت.
ده‌شڵێت، بانگەوازه‌كه‌ی بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی لە پارێزگا و ده‌ركردنیان له وڵات پرسێكی نوێ نییه، هیچ لایەنێکی ئایینی، سیاسی و جەماوەرییشی له‌پشته‌وە نییه، به‌ڵكو ئامانجێتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران ببێته‌وه.
فەرماندەی لیوای ئەنسارولی مەرجەعییە ئاماژەی بەوەش داوه، هه‌نگاوه‌كانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و لەژێر پاراستنی هێزە ئەمنییەکان دەبێت. چوارشەممەی داهاتوو، كۆتا وادەی دەرکردنی گەندەڵکارانه و مانگرتنی ئاشتییانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. داواش له حكوومه‌ت ده‌كات، حاكمێكی سه‌ربازی بۆ راییكردنی كاروباری پارێزگاكه بنێرێت، لیژنه‌یه‌كیش سه‌رپه‌رشتی بودجه‌ی سه‌ماوه و چۆنییەتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان بكات.
یاسری داوا له شێخی عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات، شانبه‌شانی ڕۆڵه‌كانی شاره‌كه بوه‌ستنه‌وه و به‌رگریی له پارێزگا هه‌ژاره‌كه بكه‌ن، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
له‌به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی یاسریدا، موهه‌نه‌د عه‌تابی، پارێزگاری مووسه‌ننا ڕایگه‌یاندووه، له نزیكه‌وه ئاگاداری بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی فراوان و دانانی حاكمێكی سه‌ربازیین بۆ سه‌ماوه. به‌ته‌واوی پشتگیری له دانانی حاكمێكی سه‌ربازیی ده‌كه‌ین، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویستە دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی چاودێریی هه‌وڵی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران و تۆمه‌تبارانی شاره‌كه بده‌ن.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی یاسری، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، تشرینییه‌كان كه به‌دژه گه‌نده‌ڵی ناسراون، پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه فراوانه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو نیشان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هاشتاگی خۆپیشاندان له، بابل، كوت، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه بڵاوكراونه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی گردبوونه‌وه‌ی فراوان له‌و ڕۆژه‌دا ده‌كرێت.