بەغدا؛ قوتابییەک هاوڕێیەکی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت

دیمەنێکی بەغدای پایتەختی عێراق
دیمەنێکی بەغدای پایتەختی عێراق

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، دوو قوتابی لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا بەشەڕ هاتوون کە یەکێکیان بە چەقۆ ئەوەی دیکەی کوشتووە.

سەرچاوەکە بە مێدیا ناوخۆییەکانی گوتووە، "، لە گەڕەکی "کرێکاران" لە ڕۆژاوای بەغدا، ناکۆکیی لە نێوان دوو قوتابی ڕوویداوە کە پەیوەندییان خزمایەتیشیان لەگەڵ یەکدا هەبووە، لە ئاکامدا یەکێکیان کوژراوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە شەڕەکەدا چەقۆ بەکار هێنراوە و بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە قوتابیەکان و بکوژەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوە".

ڕاشیگەیاند، "هێزەکانی پۆلیس وەسفی بکوژەکەیان بڵاوکردووەتەوە و لە ئێستادا بەدوای تۆمەتبارەکەدا دادەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنی."

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە، 650 هەزار قوتابیی بە هەموو بەشە جیاوازەکانی شەشی ئامادەیی لە 4192 ناوەند تاقیکردنەوەکانیان دەست پێ کرد.

Fly Erbil Advertisment