باریكان ئیسماعیل: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێش بخه‌ین
كاندیدایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوونی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، بوونی له په‌رله‌مانه‌كه گرنگه.
باریكان ئیسماعیل، كاندیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و نوێنه‌ری دانیمارك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بوونی ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد ڕاسته‌وخۆ بگه‌یه‌ننه ئه‌و په‌رله‌مانه.
باریكان ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاندیدا كورده‌كان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیاجیای ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كوو كورد گرنگه بچنه ناو په‌رله‌مانه‌كه.
ئه‌و كاندیدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گوتیشی، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد و بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا زیاتر پێش بخه‌ن.
لە نێوان 6 بۆ 9ـی حوزەیرانی 2024، زیاتر لە 370 ملیۆن کەس لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەورووپادا دەکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپاش ئاگه‌دار بکەنەوە و هانیان بدەن بۆ دەنگدان، پەرلەمانی ئەورووپا دەست بە هەڵمەتێک دەکات.
بە پێی یاسای هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا هەموو پێنج ساڵ جارێک لە پێنجشەممەوە تا یەکشەممە دەکرێت؛ هەڵبژاردنی 2024 لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی حوزەیران تاوەکوو یەکشەممە 9ـی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، دەنگدانەکە ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی حوزەیران لە هۆڵەندا دەستی پێ کردووە، دواتر خەڵکی ئێرلەند ڕۆژی هەینی 8ـێ حوزەیران و هاووڵاتییانی لاتیڤیا و ماڵتا و سلۆڤاکیا ڕۆژی شەممە 8ـێ حوزەیران دەنگ بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەدەن.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی یەکێتییی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە چیک ڕۆژانی هەینی و شەممە کراوە دەبن، لە کاتێکدا دەنگدان لە ئیتاڵیا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوە دەچێت، 20 وڵاتی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا (نەمسا، بەلجیکا، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، لیتوانیا، لۆکسمبورگ، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا و سوید) هەڵبژاردنەکانی خۆیان لە ڕۆژی یەکشەممە 9 حوزەیران دەکەن و ئەنجامەکانی دەنگدانیش لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو دەکرێنەوە.
لەو هەڵبژاردنە چەندین گۆڕان لە دەسەڵاتی یاسادانان بەدی دەکرێت و دیارترینیان بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، کە لە 705 کورسییەوە دەبێتە 720 کورسی.
پێشتر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا 705 کورسی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەبێتە 720 کورسی، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کورسییەکان، بڕیارە لە خولی ئەمجارەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ژمارەی کورسییەکانی 12 وڵات زیاد بکات.