سه‌ربازێكی به‌شداربووی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی له ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا زه‌ماوه‌ندی كرد

یه‌كێك له سه‌ربازه دێرینه‌كان كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كردووه، له هه‌شتایه‌مین ساڵیادی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، زه‌ماوه‌ندی كرد.
هارۆڵد تێرینس، یه‌كێك بووه له سه‌ربازه دێرینه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندیدا كردووه له جه‌نگی دژ به نازیسم له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، ڕۆژی 7ـی حوه‌زیران به بۆنه‌ی هه‌شتایه‌مین ساڵیادی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جین سۆیره‌لین كرد.
ئاهه‌نگه‌كه له باره‌گه‌ی شارۆچكه‌ی كارینتان لێی مارییه له هه‌رێمی مانش له به‌ریتانیا به‌ڕێوه چوو. تێرینسی ته‌مه‌ن 100 ساڵ و سۆیره‌لینی ته‌مه‌ن 96 ساڵ، دڵخۆشی خۆیان به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌ربڕی. سۆیره‌لین به مێدیاكانی گوتووه، 96 ساڵه به دوای پیاوێكی شایسته و لێهاتوودا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته هاوسه‌ری.
ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كه نزیكه‌ی 18 هه‌زار په‌ره‌شووتەوانی فه‌ره‌نسی، به‌ریتانی، ئه‌مه‌ریكی، كه‌نه‌دی، ئوسترالی، چیكی، هۆڵه‌ندی، به‌لژیكی، یۆنانی، نیویزله‌ندی، نه‌رویژی و پۆڵه‌ندی به‌شدارییان تێدا كرد، به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی - زه‌ریایی داده‌نرێت له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
هاوكاتی دابه‌زینی ئه‌و 18 هه‌زار په‌ڕه‌شووتەوانه، كه‌شتیگه‌لی هاوپه‌یمانان كه زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی هێزه وشكانییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ناوچه‌ی نۆرماندی له باکووری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێشڕه‌وییان كرد و له ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 4000 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی نۆرماندی جێگیر کران و له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كۆتایی به ئه‌ڵمانیای نازی هات.