لەو شوێنانەی تابلۆی لێداندراوە مەلە نەکەن

خنکان
خنکان

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان و گەشتیاران، لەو شوێنانە مەلە نەکەن کە تابلۆی لێ داندراوە وەک هۆشیاریی لە مەترسیی بۆ مەلە نەکردن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، لەو شوێنانەی کە مەلەکردن تێیدا ڕێگەی پێدراوە،  بۆ سەلامەتی گیانیی خۆیان، کەلوپەلی پارێزیی بەکاربێنن وەکو هێلەگی مەلەکردن.

لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکانیان بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییان، ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوای کردووە، گەشتیاران و هاووڵاتییان لەو شوێنانە مەلە نەکەن کە تابلۆی ئاگادارکردنەوەی لێ داندراوە کە مەلەکردن لەو شوێنانە ڕێگەپێدراو نییە.

پێشتر، سەرکەوت کاڕەش بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنکان و ڕووداوەکانی دیکە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار کراون،  لە پارێزگای هەولێر 358 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 351 ڕووداو، لە پارێزگای سلێمانی 217 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 132 ڕووداو، لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 115 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین 98 ڕووداو، لە پارێزگای هەڵەبجە 21 ڕووداو.

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە،  بە گشتیی62 کەس مردوون، لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 17 کەس، لەپارێزگای هەولێر 16کەس، لەپارێزگای دهۆک 9 کەس، لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 8 کەس، لە پارێزگای سلێمانی 8 کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  یەک کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ  یەک كەس، لەپارێزگای هەڵەبجە یەک کەس و لە ئاکرێش یەک کەس.

Fly Erbil Advertisment