مەترسیی کرداری تیرۆریستی پۆلیسی چیک هۆشیار دەکاتەوە

ماڵپەڕی هەواڵی "ئیدنێس" بڵاوی کردەوە، پۆلیسی چیک زانیاریی لەسەر ئەگەری هێرشی تیرۆریستی پێ گەیشتووە و لەبەر ئەوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی خۆی لە شوێنە گشتییەکان بەهێزتر کردووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنی لە وێستگەکانی شەمەندەفەر و گواستنەوەی گشتی و مۆڵەکانی بازرگانی بەهێزتر کردووە.
هەروەها فەرمان بە پۆلیس کراوە کە چاودێریی وردی کەسانی گومانلێکراو بکەن لە نزیک وێستگەکانی پاس و وێستگەکانی شەمەندەفەر.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، پۆلیسی ئەڵمانیا سێ هەرزەکاری بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تیرۆریستی دەستگیر کرد.
کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی لە قیرغیزستان هەروەها لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بە هاوکاری هاوکارە بیانییەکانی، کردەوەیەکی تیرۆریستی پووچەڵ کردووەتەوە کە بڕیار بوو لە وڵاتێکی ئەورووپایی بکرێت.